ئاگادارییەک تایبەت بە ڕێگای سماقوڵی

2018-02-18     2653

هاتوچۆ - هێمن سالار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکات کە لە ئێستادا ڕێگای سماقوڵی بەهیچ شێوەیەک شیاو نییە بۆ هاتوچۆی ئوتومبیلی بارهەگر و ئوتومبیلی دیکە، چونکە لە ئێستادا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، سەرقاڵی دروستکردنی پڕۆژەی بەنداوی (جەلی)ن لە ناوچەی سماقوڵی، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان ڕێگەی دیکە بەکاربهێنن بەمەبەستی هاتوچۆ.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft