هاتوچؤی سلێمانی خولێک بۆ کارمەندەکانی دەکاتەوە

2018-03-04     2462

هاتووچۆ - هێمن سالار

لە بەرواری ئەمڕۆ 4.3.2018 عمیدی هاتووچۆ (نریمان عزیز فقێ محمد) بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئەنجامدا لەگەڵ بەشێک لە ئەفسەرانی پەیوەندیدار بەمەبەستی ڕێکخستن و یەکخستنی لە کەشف و هێڵکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆ، وە بەسەرپەرشتی و ڕاسپاردەی بەڕێزیان و بۆماوەی هەفتەیەک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و وەلەڕێی چەند ئەفسەرێک خولی دیسپلین و یاساو ڕێسا سەربازییەکان بۆ کارمەندانی هاتووچۆ ڕێکخست.
مەبەست لەو خولە جێبەجێکردنی زیاتر و باشتر کردنی دیسپلینی سەربازی و وەزیفی و کاراکردنی ئەفسەران و کارمەندان لەسەر شەقام و گۆڕەپانەکان و مەفرەزەو بازگەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و فەراهەمکردنی ڕەوشێکی باشتری هاتووچۆ بۆ بەکارهێنەرانی شەقام.























© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft