ئاماری هاتووچۆ بۆ ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە شاری سلێمانی

2018-03-22     2295

هاتووچۆ - هێمن سالار
لە دوو ڕۆژی ڕابردووی جەژنی نەورۆزدا و لە سنووری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پێنج ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوەو چوار هاوڵاتی بریندار بوون، خۆشبەختانە هیچ گیان لەدەستدانێک نەبووە.

ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو پێنج ڕووداوەی ڕوویانداوە سێ ڕووداویان لە دەرەوەی شار بووەو دوو ڕووداویان لە ناوشاربووە.

ووتەبێژەکە زیاتر ڕوونی کردەوەو ووتی ئەو ٤ بریندارە سیانیان شۆفێری ماتۆڕسکیل بوون و لەژێر کاریگەری مەی شۆفێریان کردووە و هەروەها مۆڵەتیان پێنەبووەو ماتۆڕسکیلەکانیشیان تابلۆی پێوە نەبووە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft