ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

2018-03-27     49278

وەک جەخت کردنەوەو بە ئاگا هێنانێکی زیاتری شۆفیرانی بەڕێز و خۆشەویست، بەڕیوەبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی بەمەبەستی چەسپاندنی زیاتری یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی سەرپێچی و دیاردە دزێوەکانی پەیوەست بە هاتووچۆ، کە لێوەی سیمایەکی نا دروست و زیادبوونی کێشەو گرفتەکانی هاتووچۆ و هۆکاری زیادبوونی ئاماری قوربانیانی هاتووچۆ، وە لەڕێی مەفرەزەو بازگەکانی هاتووچۆ و  بەکارهێنانی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی PDI بەشەو و بەڕۆژ لێپرسینەوەو و هەڵمەتی زیاتر ئەنجام دەدرێت لەسەر سەرپێچییەکانی هاتووچۆ بەگشتی و بەتایبەتیش لەسەر:
1. بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی کە بڕی غەرامەکەی (20.000) هەزار دینارە.
2. جام ڕەش و پەردە کە بڕی غەرامەکەی (40.000) هەزار دینارە.
3. تابلۆی ئوتومبیلی نایاسایی و ساختە دەست بەسەر ئوتومبیلەکەدا دەگیرێت شۆفێرەکەی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
4. ماتۆڕی بێ تابلۆ و ناتۆمارکراو دەستی بەسەردا دەگیرێت تا ڕێکاری تۆماری بەشێوەیەکی یاسایی تەواو دەبێت.
5. شۆفێری هەموو جۆرە سوار ڕەوێکی (بێ مۆڵەت) یان مۆڵەتەکەی لەگەڵ جۆری سوار ڕەوەکەی (یەک نەگرێتەوە) ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە بە پێی یاسای ژمارەی ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ ماددەی ٢١
6. لێخوڕینی ئوتومبیل بەشێوەی لاساری ، کەمتەرخەمی کە غەرامەکەی (40.000) هەزار دینارە.
7. کامێراکانی چاودێری خێرایی لە ڕێگاوبانەکانی (ناوشار و دەرەوەی شار) زیاتر لە ئێستا کارا دەکرێت.
8. بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریکردن کە بڕی غەرامەکەی (40.000) دینارە.
9. بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری یان ساڵانەی ئوتومبیل سزاکەی بریتییە لە (15.000) دینار.

لەکۆتاییدا شۆفێرانی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە کە ئامانجی سەرەکیمان پاراستنی سەرو ماڵتانە لە ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی سەرپێچی و دیاردە دزێوەکانە لەبواری هاتووچۆدا.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft