ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

2018-05-07     5203

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم دوکاندارو خاوەن مۆڵ و پێشانگاکان دەکات کە قۆرخکردنی شەقامەکان بە دانانی قوچەکی هاتووچۆیی (مخروط) یاخود بە هەر کەرەستەیەکی دیکە لەسەر شەقامی بەردەم  شوێنی کارەکانیاندا یاخود شۆستەکان و تایبەتکردنی شوێنەکە بۆ وەستانی تایبەت بەخۆیان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەم هەنگاوە بەمەبەستی ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆو نەهێشتنی قەرەباڵغییە لەسەر شەقامەکان و لەلایەن بەشی زیادەڕەوی شارەوانییەکانی سلێمانی چاودێری دەکرێت و لایەنی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft