چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران سەبارەت بە گرنگی مەرجەکانی توندودۆڵی

2018-05-23     6518

ڕۆشنبیرکردنی شۆفێران و دەرخستنی گرنگی پشکنینی تەکنیکی بۆ ئوتومبیلەکانیان کارێکی زۆر گرنگە، چونکە لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکانی زانستی و وانەکان و بلاوکراوەکانەوە کە بەشی خوێندنەوەو توێژینەوە لە کۆمپانیای (PVI) بۆ پشکنینی تەکنیکی ساڵانەی ئوتومبیل دەریدەکات، دەگەینە ئامانجی سەرەکی بۆ کەمکرنەوەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ.
گرنگی کارکردنی سیستەمەکانی ئوتومبیل بەشێوەیەکی راست و دروست زۆر گرنگە، بەشێوەیەکی دیاریکراو چەند سیستەمێک هەیە کە مەترسی سەرەکییە بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان لەوانەش سیستەمی (برێک) وەستان و کاریگەری لەسەر ماوەی وەستانی ئوتومبیل لەکاتی پێویستدا، ئەم خاڵانەی خوارەوە هۆکارە کاریگەرەکانن لەسەر ماوەی وەستانی ئوتومبیل.
١- کاردانەوەی شۆفێر پاش بینینی مەترسی و ئەو ڕێکارانەی کەپێی هەڵدەستێت لە وەستان یاخود بەردەوامبوون لە لێخوڕینی ئوتومبیل کە لەنێوان (١-٤) چرکە دەخایەنێت و پشت بە دۆخی شۆفێر دەبەستێت لەلایەن ماندوێتی، شەکەتی، قورسایی، بێزاری، خواردنەوەی ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان، بۆ نموونە ئەگەر کاردانەوەی (٤) چرکەی خایاند و ئوتومبیل بەخێرایی (١٠٠کم) لە کاتژمێرێکدا لێبخوڕێت بەم جۆرە ماوەی (١٠٩) مەتر دەبڕێت پێش دەستپێکردنی زاڵبوون بەسەر وەستان.

٢- خێرایی ئوتومبیل یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان و مەترسیدارەکان لە دیاریکردنی ماوەی وەستان بۆ نموونە لەزیادکردنی خێرایی ئوتومبیل لە (٥٠ - ١٠٠)كم/کاتژمێرێکدا ماوەی وەستان زیاد دەکات لە (٣٥م بۆ ١٠٠م) واتە زیادبوونی خێرایی بۆ چەند بارە.
٣- جۆری ڕێگاو شێوازی لێخشان و دۆخی کەشەکە لەلایەنی خێرایی باو باران بارین و بەفرو پێچەکان و هەڵدێرەکان کە لەڕێگاکاندا بوونیان هەیە.

٤- کارکردنی بەشەکانی تری ئوتومبیل وەک:
* شێواز و جۆری سیستەمی وەستێنەر و لایەنی تەکنەلۆجیاکەی بۆ نموننە بوونی سیستەمی ABS و کارنەکردنی.
* جۆری کەرەستەی بەکارهاتوو لە سەرین و پێڵاوی لاستیک و پایدەرەکان.
* نۆژەنکردنەوەو پێوانە کردنی توانای وەستاندنی تایەکان
* جۆری تایەکان و ئەستووریان و پەستانەکانیان
* کێشی ئوتومبیل
* دۆخی هەڵواسراوەکانی پێشەوەو دواوەی ئوتومبیل
٥- شارەزایی شۆفێرو ئەو تەکنەلۆجیایەی بەکاریان دەهێنێت.


© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft