ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ چێشتخانەو ڕێستۆرانتەکان

2018-06-11     5932

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی پارێزگای سلیمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو چێشتخانەو ڕێستۆرانت و دوکان و خواردنگەیانە دەکاتەوە کە کاری گەیاندن( دلیڤەری) یان لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلەوە ئەنجام دەدەن لەکاتی گەیاندنی خواردن و شت و مەکەکانیاندا شۆفیری ماتۆرسکیلەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە لەکاتی کارکردنیاندا پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی بەکاربهێنن و ئەم پێداویستییانە بپۆشن وەک کڵاوی سەرپاریز (خوذە) و سەرئەژنۆ و سەرئەنیشک، وە هەروەها پیویستە ماتۆڕەکانیان هەموو مەرجێکی توندوتۆڵیان تیادا بێت و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆدا تۆمارکرابن و شۆفێری ماتۆڕەکانیش خاوەنی مۆڵەتی شۆفیری تایبەت بە ماتۆڕسکیل بن.
ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ نەکرێت شۆفیرەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکانیان دەبنەوە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft