هاتووچۆی سلێمانی: پلانەکانمان بۆ ڕۆژانی جەژن سەرکەوتوو بووە

2018-06-18     2412

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ 18/6/2018 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئاشکراکردو ڕایگەیاند: ئەو پلانانەی کە بۆ ڕۆژانی جەژنی رەمەزان دامان نابوو سەرکەوتوو بووەو تەنها ٩ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە کە ٤ پێکدادان بوون، ٣ ڕووداوی لەدەستدانی کۆنترۆڵ و زیان گەیاندن بە کەرەستەکانی دەوروبەری شەقام و ٢ ڕووداوی شێلانی پیادە، لەم ڕووداوانەدا ٨ ڕووداویان لەناوشاری سلێمانیدا بووە و ١ ڕوودویان لەدەرەوەی شار بووە، لەکۆی ئەم ڕووداوانە  ١١ بریندار هەبووە و خۆشبەختانە هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمار نەکراوە.

ڕائید کاروان ئاماژەی بەوەشکرد کە هۆکاری سەرکەوتنی پلانەکان بە پلەی یەکەم بۆ پابەندبوونی شۆفیران دەگەڕێتەوە بە یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ هەروەها دابەشکردنی مەفرەزەکان لە هاتووچۆکانی ناوشار و بەڕێوەبەرێتی قەزاکان، تیمەکانی فڕۆکەوانی کە بەردەوام ئاگاداری ڕەوشی هاتووچۆ بوون، هەروەها بە سوود وەرگرتن لە توانای ئەفسەران و ڕێپێدراوان و کارمەندانی ناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆو دابەشکردنیان بەپێی خشتەیەک بەسەر سەرجەم گۆڕەپان و شەقامەکانی شاردا،  لەگەڵ ئەوانەشدا بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لەلایەن ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی و ڕادیۆی ترافیک FM رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، هەروەک چۆن  کامێراکانی چاودێری و سەرجەم ئوتومبیل و ئامێرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان و کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی  بەردەوام لە ئەرکدا بوون و بوونە هۆکار لە ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆ لە ڕۆژانی جەژندا.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft