وەفدی تیمی هاوکاری کردنی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی هاتوچۆیان کرد

2018-09-27     3052


هاتوچۆ|کاروان بەشان

سەرلە بەیانی ئەمرۆ 27/9/2018 وەفدی تیمی هاوکاری کردنی وەزارەتی ناوخۆ – پلانی جێبەجی کردنی پرۆژەکانی وەزارەتی ناوخۆ

سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیان کرد

لەلایەن عمیدی مافناس (فەرەیدون عمر ئەحمەد ) و چەند بەرپرسێکی ناو بەرێوەبەرایتی هاتوچۆ پێشوازیان لێکرا

ئامانج لە هاتنی وەفدی ناوبراو جێبەجێ کردنی پلانی هاوکاریکردنی پرۆژەکانی وەزارەتی ناوخۆ بو، پاش رونکردنەوەکانی بەرێوەبەری هاتۆچۆی سلێمانی سەبارەت بە کارەکانی هاتوچۆ و پێداویستیەکانی پلانی پێشخستنی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانیدا لە رووی کردنەوەی خول بۆ بەرێوەبردن و سەرکردایەتی کردن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی هاتوچۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیان و رێکخستنی رەوش و سیستەمی هاتوچۆ و بە ئەلیکترۆنیک کردنی خزمەتگوزاریەکان ئەمانەو چەندین داواکاری دیکە لە بواری پێشخستنی تەکنەلۆجیایی هاتوچۆ و میکانزمەکانی کە مکردنی رۆتین وە خێرای لە راپەراندنی مامەڵەی هاوڵاتیان و وەرگرتنی زانیاری ئۆتۆمبێلەکان و پشکنینی مەی و مادە هۆشبەرەکان وە هەنگاونانێکی چالاکتر بەرەو پێشخستنی کەرتی هاتوچۆو کەمکردنی ئاماری قوربانیانی روداوەکانی هاتوچۆ قسەیان لە بارەوە کرا  .

 دواتر لە لایەن وەفدی ناوبراو بەشەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی بەسەر کرایەوە و لە لایەن بەرێوەبەروە بەشەکانی ناو بەرێوەبەرایەتیان  پێناسێنراو بیرورا ئاڵوگۆرکرا.


















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft