قوتابیان لە ژێر دروشمی تکایە بمان پارێزن بەشداری هەڵمەتی یەک مانگەی هاتوچۆ بون

2018-11-11     1507

فۆتۆ:ئاراس نەسرەدین 
بەرهەم مەحمود 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری هاتوچۆی سلێمانی کە لە ژێر دروشمی 
(ئامانجمان سزادانتان نییە، پەرۆشی سەلامەتیتانین) 
سەر لەبەیانی ئەمرۆ ١١-١١-٢٠١٨ بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (هێڵی سور)  زیاد لە ٢٠٠ منداڵ لەگەڵ دایکان و باوکانیان  بە هاوکاری مامۆستایا ن لە ( قوتابخانەی سەرەتایی هەوارە بەرزە) چالاکییەک بە ئەنجام گەیەنرا  چەندین دروشمی هاتوچۆی جیا جیان لە خۆ گرتبوو یەکێک لە دروشمە سەرەکییەکان ( تکایە بمان پارێزن )  بوو 
هەر لە هەمان قەتابخانە جگە لە چالاکی قوتابیان سیمینار و وتار سەبارەت بە سەلامەتی هاتوچۆ لە لایەن بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی چەندین لایەنی تر  پێشکەش کران
 
دواتر لە قوتابخانەکەوە رێپێوانێک رێکخرا تا وەکو گۆرەپانی توی مەلیک بە بەرزکردنەوەی دروشمی( تکایە بمانپارێزن  ).




























© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft