ئەو هاوڵاتیەی خوازیاری دەرهێنان یان نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرین پێویستە ڕەچاوە ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن
  1. تەنها کاری تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکرێت کە مانگێکیان ماوە بۆ بەسەرچون لەگەڵ ئەوانەی مۆڵەتەکانیان بەسەرچوە
  2. لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ نوێکردنەوەیان دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری پێویستە ئەم پێداویستییانەت پێبێت:
    • کۆدی سەردانیکردنی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی پێبێت پشكنینی پزیشکی
    • ئەو هاوڵاتییانەی لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی دەردەچن، پێویستە لەکاتی سەردانکردنی بەشی مۆڵەت باجی نووسینگە لەگەڵ خۆیان بهێنن.
    • كارتی نیشتمانی ئەگەر نەبوو رەگەزنامەی عێراقی‌و پێناسی باری كەسێتی
    • كارتی زانیاری
    • پاسپۆرت – یاخود ناوەكەی لای كەسێكی شارەزای زمانی ئینگلیزی بنوسێت‌و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت
  3. پێویستە باجی رەسەن (ئەصڵی ) نوسینگەت پێبێت دوای دەرچونی پراکتیکی
  4. پشکنینی پزیشکی تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ کاری پێدەکرێت
  5. ئەو كەسانەی كە بیانین، واتە عێراقی نین، پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بە پەسەند كراوی لە قائیمقامیەتی سلێمانی بهێنن.
  6. پێویستە و مەرجە هاوڵاتی لەکاتی سەردانیکردن بەڵگەنامە رەسەنەکان ( ئەسڵییەکان)ی پێبێت.
  7. پێویستە دوای وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن، لەکاتژمێر ۸:۳٠ ی بەیانی بۆ کاتژمێر ۱۲ ی نیوەڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەیت.
  8. ئەم لینکە تەنها بۆ ئەو ماوەیە کارایە لە دوای کردنەوە و چالاککردنی کە تەنها (٤٥٠) کۆد دەبەخشێت ئەگەر لە سنوری چەند خولەکێکیشدا بێت وە ئەم ژمارەیەش لە سەرو توانای ژمارەی پێوانەییە بۆ بەرێوەبەرایەتییەکەمان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکانی پەیوەست بە مۆڵەتی شۆفێری بەم فۆڕمە نوێێە . ئەمەش لەبەر ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر سیستەمەکەیە پێویستی بە کاتێکی خێراترە لە هەمان کاتدا پرۆسەکە زۆر ئاسانە و پێویستی بەم هەنگاوانەیە بۆ وەرگرتنی کۆدی سەرەگرتنی ئەلکترۆنی (سەردانی ماڵپەری فەرمی هاتوچۆی سلێمانی بکە بەم ناونیشانە www.sultraffic.com پاشان کلیک لە سەر نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت بکە دواتر رینماییەکانی بەشەکە بە وردی بخوێنەرەوە پاشان هێمای ڕاست لە بەشی خوارەوە بدە کە تۆ رێنماییەکانت خوێندۆتەوە رەزامەندی خۆت نیشان داوە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە دواتر کلیک لە دوگمەی داواکردنی مامەڵەی نوێ بکە و زانیارییەکان تۆمار بکە کە بریتین لە (جۆری مامەڵە ناوی سیانی بەرواری بەسەرچونی مۆڵەت ژمارەی مۆبایل ژمارەی مۆڵەت )دوای تۆمارکردن ئەو کۆدەی دێتە سەر مۆبایلەکەت یان هەر ئامێرێکی تر وێنەی بگرە بۆ ئەوەی ڕۆژی دواتر بە پێی ئەو کۆدە مامەڵەکەت ڕایبکرێت) پرکردنەوەی فۆرمەکە بۆ ئەوەیە هەلێکی گونجاوت بۆ فەراهەم بکات بۆ بە دەست هێنانی کۆدی تایبەت بە خۆت بۆ ڕایکردنی مامەڵەکەت کە تەنها بۆ ئەو ڕۆژە کارایە کە شەوی پێشتر کۆدەکەت بە دەست هێناوە .
    تێبینی :
    • ئەو کەسانەی کە لە ناو هەرێمدان دوای ٣٠ ڕۆژ لە بە سەرچونی مۆڵەتەکانیان دەکەونە سزاوە
    • ئەو کەسانەی کە لەدەرەوەی هەرێمن دوای ٦٠ رۆژ لە بە سەرچونی مۆڵەتەکانیان دەکەونە سزاوە.
    • دوای بەخشینی بڕی دیاری کراوی کۆد پرۆسەکە دەوەستێت ئەگەر کاتی پرکردنەوەش مابوو.
    • دەتوانی بە هەموو ئامێرێک (مۆبایل ،ئایپاد ،کۆمپیوتەر ) کرداری وەرگرتنی کۆدی ئەلکترۆنی ئەنجام بدرێت.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft