پێویستە بەرنامەی Adobe Reader لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دا بەزیبێت یان لێرەوە دایبەزێنە    داونلۆد  
نمونەی فۆڕمی پر کراو کلیک لێرە بکە
ئەو هاوڵاتیەی خوازیارە ببێتە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری پێویستە ئەم بڕگانەی خوارەوە بە شێوەی خاڵبەندی جێ بەجێ بکات
  1. دانیشتوی پارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بێت
  2. تەمەنی شیاو بۆ پێدانی مۆڵەت بە پێی یاسای (٨٦) ساڵی ٢٠٠٤:
    1. بۆ پێدانی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل دەبێت تەمەنی (١٦) شازدە ساڵی تەواو کردبێت.
    2. بۆ پێدانی مۆڵەتی گشتی دەبێت تەمەنی (٢٠) بیست ساڵی تەواو کردبێت.
    3. بۆ پێدانی مۆڵەتی تایبەت و جۆرەکانی تر دەبێت تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵی تەواو کردبێت.
  3. لە دوای پڕکردنەوەت فۆڕمەکە وێنەیەکی داواکار دەدرێت لە شوێنی دیاری کراو
  4. وێنەیەک لە پێناس و رەگەزنامە یان کارتی نیشتیمانی لەگەل کارتی زانیاری شوێنی نیشتەجێبوون هاوپێچ بکرێت، فۆڕم و بەڵگەنامەکان لەناو زەرفی نایلۆنی (A4) ئامادە بکرێت
  5. فۆڕمی پڕکراوە لەگەڵ خۆی ببات بۆ یەکێک لە لیژنە پزیشکیەکان و ئەگەر ئەنجامی پشکنینی شیاو بوو بۆ شۆفێری مۆری سەر وێنەکەی دەکرێت لە لایەن لیژنەوە، پاشان سەردانی نوسینگەکانی شۆفێری دەکات
  6. لەکاتی پێشکەش کردنی بەڵگەنامەی ساختە داواکار خۆر بەرپرس دەبێت بەرامبەر یاسا
  7. ئەم فۆڕمە بێ بەرامبەرە و دەبێت تەنها لە سایتی هاتوچو داونلۆد بکرێت
© 2022 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft