ئەو هاوڵاتیەی خوازیارە ببێتە خاوەنی تابلۆی 5 ژمارەیی پێویستە ئەم بڕگانەی خوارەوە بە شێوەی خاڵبەندی جێ بەجێ بکات
  1. ئەم فۆرمە تەنها بۆ ژمارەی پێنجی پڕ دەکرێتەوە جگە لە ژمارەی نایاب بۆ نمونە(٢٢٢٢٢) واتە نابێت هەموو ژمارەکان وەک یەک بن.
  2. هاوڵاتی بۆی هەیە تەنها یەکجار سودمەندبێت واتە ناتوانێت دوو ژمارە وەربگرێت.
  3. هاوڵاتی دوای پڕکردنەوەی داواکارییەکەی و پەسەندکردنی سەردانی بەشی بەدواداچوونی مامەڵە دەکات بۆ چاپکردنی داواکارییەکەی.
  4. لە کاتی پێشکەش کردن هەر هاوڵاتیەک سودمەند نەبوو، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکاتەوە
  5. ئەگەر زانیارییەکان بەو شێوەیەی داواکراوە لە فۆڕمەکەدا پڕ نەکەیتەوە، مامەڵەکەت لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ جێبەجێ ناکرێت واتە لەکاتی نووسینی ( ناوی سیانی، ژمارە تەلەفوون، پیت و ژمارە، ناونیشان) نابێت کەم و کوڕی یان هەڵەی تیادابێت.
  6. پاش پێشکەش کردنی داواکاری لە لایەن لیژنەی تایبەت وردبینی بۆ داواکاریەکەت دەکرێت و رێکارە یاسایەکانت بۆ ئەنجام دەدرێت.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft