کارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەناوی ( ڕێپێدراوی چواری هاتووچۆ: ئاری محمد ئەمین) بڕێک پارەی لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی پارێزگای سلێمانی دۆزیوەتەوە و راستەوخۆ رادەستی بەشی ژمێریاری کردووە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی.
لیوای پۆلیس ( خۆشەویست جمال ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچؤی پارێزگای سلێمانی (بە وەکالەت) سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کارمەندی ناوبراو کرد.
لە ئێستادا پارەکە لە بەشی ووردبین پارێزراوەو داوا لە خاوەنەکەی دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی - بەشی ووردبین بکات بەمەبەستی وەرگرتنەوەی.