چۆن ئوتومبیلەکەت ئامادە دەکەیت بۆ وەرزی زستان؟
زۆربەی ئوتومبیلە نوێیەکان پێویستیان بە کاری چاکسازی زۆر نابێت بەڵک و چاکسازی وەرزی گرنگە ئەنجام بدرێت، پاڵپشت بەو ڕاستییەی وەرزی زستان لە شارەکانی خۆمان بەشێوەیەکە زستانی قورسترە ڕەنگە شۆفێر تووشی چەند حاڵەتێکی نەخوازراو ببێت ئەگەر هەندێک خاڵی گرنگ فەرامۆش بکات لە ئوتومبیلەکەیدا.
لە عەرەبییەوە : هێمن سالار
بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش ئامادەکاریت کردبێت و زانیاری باشت لەسەر مەترسییەکان هەبێت، لەم بابەتەدا کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگ خراوەتە ڕوو کە ڕەنگە پێشتر گرنگیت پێ نەدابێت. بەردەوامبە لە خوێندنەوە.
1- ئەو ڕاپۆرتانەی ساڵانە ئامادە دەکرێت ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی لەئیش کەوتنی ئوتومبیلەکان لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی پاتری، بەهۆی ئەوەی بەردەوام لایتەکان کاردەکەن یان کارپێکردنی سیستەمی گەرمکردنەوەی کوشنەکان کە ئەمانە دەبنە هۆی خراپکردنی پاتری ئوتومبیل بەشێوەیەکی خێرا، وە بەتایبەتی گەرمکەری جامی دواوەی ئوتومبیل کە بڕێکی زۆری ووزە لە پاترییەکە بەکاردەهێنێت، لەبەرئەوە پێویستە دوای ڕوونبوونەوەی جامەکە راستەوخۆ ئەم کردارە بوەستێنیت.
2- پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئەوەبیت کە دەبەی ئاوی فڵچەکان بڕی ئاوی پێویستی تیادایە بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە، هەروەها شلەی دژە بەستن (Anti Freeze) بەکاربهێنیت بۆئەوەی بەرگەی پلەگەرما زۆر نزمەکان بگرێت و نەیبەستێت.
3- هەروەها پێویستە دڵنیابیت لە باشی تایەکان، لەبەرئەوەی لەم وەرزەدا ماوەیەکی زۆرترت پێویست ئەبێت بۆ وەستان، تایەکان رۆڵێکی باشیان ئەبێت بۆ وەستانی ئوتومبیلەکە لەکاتی وەستاندنی ئوتومبیل (ئیستۆپ گرتن).
4- پاکو خاوێنی ئوتومبیلەکەت ڕابگرە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، لەبەرئەوەی قوڕو خوێیەکان ژەنگ زیاتر دروست ئەکەن، بەتایبەتی لەلای تایەکان.
5- پێویستە گرنگییەکی زۆر بدەیت بە سیستەمی ڕووناککەرەوەی ئوتومبیلەکەت و دڵنیابیت لەوەی کە سەرجەم لایتەکانت کاردەکەن، گرنگییەکەی لە شەواندا دەردەکەوێت کە ڕادەی بینین کەم دەبێتەوە، بۆیە دڵنیاکردنەوە لە سیستەمی ڕووناککەرەوە بەیەکێک لە ڕێنماییە سەرەکییەکان دادەنرێت لە وەرزی زستاندا.
6- ڕێنماییەکی تر ئەوەیە کە شۆفێرەکە بەتانییەک لەناو ئوتومبیلەکەیدا دابنێت بۆ کاتی پێویست، بۆ گەرمکردنەوەی خۆی لە کاتی پێویستدا.
7- پێویستە لەسەر شۆفێر ئاگاداریی فلتەر و ڕۆنی مەکینە، هەوای تایەکان و ڕۆنی ئیستۆپ بێت و پشکنینیان بۆ بکات، فڵچەی جامی پێشەوە بەباشی کاربکات، هەروەها دڵنیاکردنەوە لە داخستنی جامەکان بەباشی لەکاتی بەجێهێشتنی ئوتومبیلەکە.
8- لەگرنگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە ئاگاداری بیت لەکاتی وەرزی زستان و باراناویدا لێخوڕینە بەشێوەیەکی مامناوەند وە ڕەچاوکردنی دووری دڵنیایی لەنێوان ئوتومبیلەکان، لەبەرئەوەی بۆ وەستانی ئوتومبیلەکەت لەسەر زەوی تەڕ یان بەستوو پێویستت بە دووری زیاتر ئەبێت.
9- دەبێت لە وەرزی زستاندا ئاگاداری تانکی ئوتومبیلەکەت بیت کە بڕی پێویست سوتەمەنی تیادابێت ، چونکە ئەگەری دروست بوونی رووداوی هاتووچۆ لە زستان و بەستنی شەقامەکاندا زیاد دەبێت و ئەمەش جەنجاڵی دروست دەکات و بڕێکی زۆرتری بەنزین بەکاردەبەیت.
women who cheat on husbands
philhustead.com how to know if wife has cheated
coupons cialis
open free printable cialis coupons
cialis 5 mg
cialis cialis 20mg
cialis coupons free
ukdte.org drug coupon card
coupons for cialis 2016
fedbeton.be prescription drugs coupons
clomid cycle
clomid clomid testosterone
risks of abortion pill
achrom.be teenage abortion pill
vermox tablete nuspojave
vermox 100mg vermox tablete doziranje