* ئەم ئاگادارییە تایبەتە بەو شۆفێری پاسانەی کە جۆری سووتەمەنی سوارڕەوەکانیان گۆڕیوە بۆ سیستەمی غاز.
وەک تێبینمان کردووە هەندێ لە شۆفێری پاسەکان لەکاتی هەبوونی سەرنشین لە ناو پاسەکانیاندا سەردانی وێستگەکانی سووتەمەنی دەکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی تانکی ئوتومبیلەکانیان لە غاز کە ئەمەش مەترسییە بۆ سەرگیانی سەرنشینەکان.
هەر بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێری پاسەکان دەکات لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەناو پاسەکانیان سەردانی وێستگەکان نەکەن بۆ پڕکردنەوەی غاز بەڵک و دوای دابەزاندنی سەرنشینەکان دەتوانن سەردانی وێستگەکانی سووتەمەنی بکەن ئەمەش لەپێناو سەلامەتی گیانیان.