ئاگاداری

2022-03-29     4317

بەڕێوبەڕایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلیمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنكارانە دەكات، كاری چاككردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەكەن، بەهیچ جۆرێك ئەو كارە نایاساییە ئەنجام نەدەن لەبەرئەوەی دەچێتە نێوخانەی كاری (ساختەكاری-تەزویر).
بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارو ئەمنییەكاندا چاودێری ئەم پرسە دەكەین و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی دادگا دەكەین هەروەها هەرشۆفێرێك ژمارەی  ئۆتۆمبێلەكەی ساختە بێت ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و شۆفێرەكەی دەدرێتە دادگا بەتۆمەتی هەڵواسینی تابلۆی ساختە.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft