بەشی منداڵان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرایەوە
2022-04-19     1492
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەشێک بۆ منداڵان تەرخان دەکات کە تیایدا وانەی هۆشیاری و ڕێنمایی هاتووچۆیی بەشێوازێکی مۆدێرن ئامادەکراوە.
لە ماڵپەڕەکەدا تەمەنەکان جیا کراونەتەوە و بۆ هەر ئاستێکی خوێندن کۆمەڵێک هۆشیاری و ڕێنمایی هاتووچۆیی بەسوود دانراوە, لەڕێگەیەوە دایکان و باوکان یان مامۆستای باخچەو قوتابخانەکان دەتوانن روونکردنەوە بۆ منداڵان بکەن و هاوکاریان بن لە فێرکردن و هۆشیارکردنەوەیان لە مەترسییەکانی شەقام.
لە ئێستادا تەمەنی ٤- ٦ ساڵان وانەکانیان ئامادەیە، دەتوانن سەردانی بەشی منداڵان بکەن.
بەم زووانە سەرجەم وانەکانی تەمەنەکانی دیکە بڵاو دەکرێتەوە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.
کلیک لێرە بکە بۆ چوونە ناو بەشی منداڵان