ئاگادارییەك لەبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی تایبەت بە گرێبەستی ئەلكترۆنی
2022-04-21     5445
ئاماژە بەنوسراوی بەڕێوبەرێتی بەشی یاسایی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هیچ كۆمپانیایەك بۆی نیە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەدەرەوەی كۆمپانیاكانی خۆیان بكەن
لەلێدوانێكیدا مقدمی هاتووچۆی مافپەروەر (ڕەوەند ڕزگار علی) بەڕێوەبەری بەشی یاسا لەبەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەماڵپەری هاتووچۆی سلێمانی راگەیاند:
ئەو كۆمپانیانەی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلكترۆنی پێویستە لەناو بارەگاكانی خۆیان كاری رێكخستنی گرێبەستی ئەلكترۆنی بكەن، واتا نابێت لەدەرەوەی كۆمپانیا گرێبەستەكە ئەنجام بدرێت
هەر خاوەن كۆمپانیایەك یاخود پێشانگایەك سەرپێچی بكات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت
لەماوەی رابردوودا تێبینی ئەوە كراوە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیمان چەندین كەس وەك (شۆفێری تاكسی و ماتۆڕ و دوكاندار و دەست گێڕ) بینراون كە هەریەكەیان كار بۆ كۆمپانیا یاخود پێشانگایەك دەكەن بەڵگەكان لەهاوڵاتیان وەردەگرن و لەڕێگەی ڤایبەر دەینێرن بۆكۆمپانیاكە یاخود خۆیان دەیبەن بەمەبەستی گرێبەستی ئەلكترۆنی بۆئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كەئەمەش پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەكانە تایبەت بە گرێبەستی ئەلكترۆنی.