ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە تابلۆی نوێێ ئینگلیزی ئۆتۆمبێلی کرێ و بار هەڵگر دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا تێبینی ئەوەمان کرد مامەڵە بە تابلۆی کرێ و بار هەڵگر دەکرێت بە پێویستمان زانی ئاگاداری هاوڵاتیان بکەینەوە کە لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەنها مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت کاری بۆ دەکرێت و مامەڵەکانی جێبەجێ دەکرێت بەهۆی نەگەشتنی جۆرەکانی دیکەی تابلۆ بە بەڕێوەبەرایەتیمان , لە داهاتوودا و لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی کرێ و بارهەڵگر پێشوەختە بەشێوەیەکی فەرمی ئاگاداری بۆ دەکەین بۆیە لە ئێستادا ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە ساختەیەوە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی یاسایی بۆ ناکرێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان .