بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پەیوەندی کردەوە بە کارەکەیەوە
2017-12-03    
8152
هاتوچۆ - مەریوان اسماعیل
فۆتۆ-كاروان بەشان
ئاراس نەسرەدین
هێمن سالار
بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی کە ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشییەوە لەکارەکەی دوورکەوتۆتەوە دوای باشبوونی باری تەندروستی ئەمڕۆ گەڕایەوە سەر کارەکەی.
ڕۆژی یەکشەممە 3/12/2017 عمیدی هاتوچۆ (نەریمان عزیز فقێ ) بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی کە ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشییەوە پشووی وەرگرتووە دوای باشبوونی باری تەندروستی پەیوەندی کردەوە بە کارەکەیی و لەلایەن سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە پێشوازیی لە بەڕێزیان کراو چەپکە گوڵی ڕێزلێنانیان پیشکەشکرد.
عمید نەریمان لە ووتەیەکدا سوپاسی سەرجەم ئەوکەس و لایەنانەی کرد کە لە نەخۆشخانەو ماڵەوە سەردانیان کردووە یاخود هەواڵی تەندروستیان پرسییوە و لەهەمان کاتیشدا سووپاسی سەرجەم ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی هاتوچۆی کرد کە لەماوەی مۆڵەتەکەیدا بەردەوام بوون لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و ڕایی کردنی مامەڵەکانیان، داواشی کرد بەهەمان ڕۆحییەت و هەست کردن بە بەرپرسیارییەوە لە کارەکانیان بەردەوام بن.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دواتر سەردانی سەرجەم بەڕێوەبەرێتی و بەش و هۆبەکانی ناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کردو وێڕای سووپاسکردنیان هانیدان بۆ کۆششی زیاتر لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان و شاری سلێمانی لە بواری هاتوچۆدا.
كلیك بكە بۆ بینینی سەرجەم وێنەكان
زیاتر بخوێنەرەوە
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
شۆفێرێکی بێ مۆڵەتی بەهۆی تیژڕەوییەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
لێپرسینەوەی مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار - رۆژئاوا
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft