ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

2026-03-10     760

1- ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە ژمارەی دڵخوازیان داواکردووە بەپێی ڕێنمایی ژمارە (2ی ساڵی ٢٠٢٢) ی وەزارەتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەلام تا ئێستا سەردانیان نەکردووین بەمەبەستی پێدانی رسووماتی تابلۆکە بە بڕی (2.000.000 دوو ملیۆن دینار) پێویستە لەماوەی (٣٠) رۆژ سەردانی بەشی (IT) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بکەن بەمەبەستی پێدانی رسوماتی تابلۆکە بە پێچەوانەوە دەخرێتەوە ناو سیستەم و دەفرۆشرێت بە هاوڵاتییان. 

2- ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە ژمارەی دڵخوازیان کڕیوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢ی ساڵی 2022) ی وەزارەتی ناوخۆ بەڵام تا ئێستا نەیان خستۆتە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا سەردانی بەشی (IT) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بکەن بەمەبەستی ووردبینی کردنی مامەڵەکانیان. 

© 2026 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft