بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ماتۆڕسکیلانە دەکات کە ماتۆڕسکیلەکانیان لەگەراجی دەست بەسەرداگرتنن کە لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی یاسایی بۆیان، بەمەرجێک ئەو ماتۆڕسکیلانە تۆماربن و پەڕاوی ڕەسەنیان هەبێت، ئەگەر نا بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.