ژمارەی ساختەی هەڵواسیبوو بەڵام دەستی بەسەردا گیرا، وە زیاتر لە (٦) شەش ملیۆن غەرامەی تیژڕەوی هەبووە

2024-04-23     913

دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئوتومبیلەکەیەوە هەڵواسیبوو وە بەدەر لەکاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان و مەترسی بۆخۆی بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام دروست کردبوو. ئوتومبیلەکەی دەستی بەسەردا گیراو سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو سالدا بە ئوتومبیلەکە ئەنجامی دابوون و بەبەڵگە لەسەری دووپات کرایەوە لەکۆی ٥٨ سەرپێچی ٥٦ سەرپێچییان (تیژڕەوی) بووە و بڕی (6.310.000) شەش ملیۆن و سێ سەد و دە هەزار دیناری عێراقی لەسەر ئوتومبیلەکەی بوو ، سەرەڕای ئەوە تا ئێستا ئوتومبیلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنە.

جێی ئاماژەیە سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، کاری یاسایی بۆ دەکرێت بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک لەو ڕەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامی داون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستە ڕووبەڕووی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێتەوە.

داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکەین بەدووربن لە ئەنجامدانی سەرپێچی هەڵواسینی تابلۆی ساختە تا نەبنە مەترسی و هەڕەشە بۆ ئارامی کۆمەڵگاکەمان و دووربن لەهەر سزایەکی یاسایی.

 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft