بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی بەشەکانی هاتوچۆ کۆبووەوە

2018-02-19     2940

هاتوچۆ- مەریوان اسماعیل
ئەمڕۆ 19.2.2018 عەمیدی هاتوچۆ (نەریمان عزیز فەقێ) بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە بارەگای هاتوچۆ لە تاسڵوجە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرو لێپرسراوانی بەشەکانی هاتوچۆدا کۆبووەوە.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوە بوو لە کاروچالاکییەکانی هاتوچۆ لەماوەی ڕابردوو و داهاتوودا،هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەو گرفتەکانی هاتوچۆ و هەوڵدرا بۆ نەهێشتنی ئەو کێشەو گرفتانە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان، لەهەمان کاتیشدا باس لە لۆد و قەرەباڵغی شەقامەکان و دانانی پلانی پێویست بۆ کەمکردنەوەیان کرا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دووبارە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەپێی پێویست کرا.












© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft