ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران

2018-03-13     2944

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە ڕێگای سەرەکی پێنجوێن - ناڵپارێز نزیک گوندی کانی مانگا بەهۆی باران بارینی زۆرەوە شەقامەکە زیانی پێگەشتووە و داچووە، لەم بارەیەوە نەقیبی هاتووچۆ (کەیوان جبار) لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند کە سەرەڕای تێکەڵە تێکردن بەڵام هەر پێویست دەکات شۆفێران زۆر بە ئاگا بن لەکاتی تێپەڕبوون بەو شەقامەداو خێراییەکانیان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی بەدووربن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ.


© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft