19 ماتۆڕی بێ سەرەتا دەستیان بەسەردا گیرا

2018-05-24     3075

شەوی ٢٣/٥/٢٠١٨ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی قەزای سیدصادق بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی سیدصادق هەستان بە دانانی مەفرەزەی گەڕۆک لە بازاڕ و شەقامەکانی سیدصادقدا بەمەبەستی لێپرسینەوە و دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بێ مۆڵەت و بێ سەرەتان، وە هەروەها بوونەتە هۆی زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
لەو هەڵمەتەدا دەست گیرا بەسەر ١٩ ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتووچۆی سلێمانی کران بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft