هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات
2018-08-14     2996
کاروان به شان
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم هاوڵاتییان دەکەین و هیوای جەژنێکی پڕخۆشی و کامەرانی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت و بەوبۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکات .
سەر لە بەیانی ئەمرۆ رێکەوتی ١٤-٨-٢٠١٨ بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی عمیدی هاتوچۆ (عمر نامق ) بە وەکالەت لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسی سەرجەم بەشەکان بە مەبەستی رێکخستنی ئەرک و فەرمانەکانی جەژن و رێکخستنی شەقامەکان لە رۆژانی جەژندا کۆبونەوە .
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ پشوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی كردووه ئه‌ویش به سود وه‌رگرتن له تواناكانی ئه‌فسه‌ران و رێپێدراوان و كارمه‌ندانی هاتوچۆ، بۆ ریكخستنی ره‌وشی هاتوچۆ له شه‌قامه‌كانی نزیک ئەو گۆڕستانانەی کە لۆدیان دەکەوێتە سەر لە ڕۆژانی جەژندا هەروەها ڕێکخستنی هاتوچۆ لەناوشارو سەرجەم ڕێگاوبانەکان و سەیرانگاکان، هەروەها ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل و فلات و کرێن فلاتەکانی هاتوچۆ له‌و رۆژانه‌دا له ئه‌ركدا ده‌بن
.
لەگەڵ ئەوەشدا تیمی فرۆكه‌وانی هاتوچۆ له ئه‌رك و فه‌رماندا ده‌بن بۆ چاودێریكردنی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان و بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان له هه‌ر رووداوێكی هاتوچۆیی نه‌خوازراودا و بەهەمان شێوە تیمەکانی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە ئەرک فەرماندا دەبن بۆ پێدانی ڕێنمایی و هۆشیاری هاتوچۆیی بە شۆفێران و هاوڵاتییان،
كامێراكانی چاودێریكردنی خێرایی له رۆژانی جه‌ژندا له ئه‌رك و فه‌رماندا ده‌بن .
سه‌باره‌ت به رێنمایكردنی شۆفێران لە کۆبونەوەکەدا بریاردرا لێخوڕینی ئوتومبیل بەبێ مۆڵەتی شۆفێری و ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆ لێپێچینەوەی تووندیان لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، هەروەها ماتۆڕسوار پێویستە جل و بەرگ و کڵاوی تایبەت بە ماتۆڕسوار‌ی بەکاربهێنێت بە پێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی دەبن .