ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕەشکردنی جامی دواوەی ئوتومبیل
2025-05-08     414
بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی جام ڕەشکردنی ئوتومبیل لە سۆشیال میدیاو ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاری ئوتومبیل ئەنجام دەدەن بڵاوکراوەتەوە بەناو هاوڵاتییاندا کە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندووق (جامی دواوە) ئاساییە جام ڕەش بکات، بەڵام ئەم دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوەو قەدەغەیە لەبەرئەوەی ئاستی بینین کەم دەکاتەوە و وە پێویستە بەپێی ڕێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت.
وە شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاری ئوتومبیل ئاگادار دەکەینەوە لە کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی ڕێژە / ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئوتومبیل دوای ڕەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتووچۆ ئاگادارکراونەتەوە ئامێری پێوەری ڕێژەی جام ڕەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و هەر شۆفێری ئوتومبیلێک پێچەوانەی ڕێنماییەکان ئوتومبیلەکەی جام ڕەش بکات سزا دەدرێت بە بڕی (٥٠٠.٠٠٠) پێنج سەد هەزار دینار و دەست بەسەرداگرتنی ئوتومبیلەکەی بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ.