بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو
2018-09-09    
20824
هاتوچۆ|مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ|بەرهەم مەحمود
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی هاتوجۆی سلێمانی دەست بەكاربوو، لەوتەیەكیشدا داوای لە ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كرد بەردەوامبن لەخزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان و ڕابەڕاندنی كارو مامەڵەی هاوڵاتیاندا.
ئەمڕۆ (09- 09 – 2018) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەئامادەبونی (د. هەفاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لەئەفسەران و كارمەندانی هاوتوچۆ وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەست بەكاربوو، بەوبۆنەیەشەوە پارێزگاری سلێمانی لەوتەیەكدا سوپاسی سەرجەم ئەفسەران و كارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی هاتوچۆی سلێمانی كرد كە هەمیشە لەخەمی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و جێ بەجێكردنی یاساكانی هاتوچۆدان، هاوكات پیرۆزبایی لە عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) كرد بەبۆنەی دەست بەكاربونی وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی .
لەو میانەیەشدا عەمیدی مافناس ( فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی لەوتەیەكدا داوای لەسەرجەم ئەفەسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كرد، كە بەگیانێكی نیشتمان پەروەرانەو جێ بەجێ كاری یاساو رێنماییەكانی هاتوچۆ بن و هاوكات بەردەوام لەخزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیاندابن لەبواری هاتوچۆدا.
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕەشکردنی جامی دواوەی ئوتومبیل
هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی تۆمارکردنی تاکسی دەخاتە بواری جێبەجێکردن
شەقامی خزمەتگوزاری بەرامبەر دادگای سلێمانی بەهۆی ڕۆچوونەوە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بەربەست کرا
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft