بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
بەڕێوەبەری ئاسایش سەردانی هاتوچۆی سلێمانی كرد
2018-10-14    
6298
هاتوچۆ|مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ|بەرهەم محمەد - ئاراس نەسرەدین
ئەمڕۆ (14/10/2018) لیوا (حەسەن نوری) بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری شاندێك كە پێك هاتبوو لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەری بەشەكانی ئاسایشی سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیان كرد، لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانیو ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری بەشەكانی ناو بارەگای هاتوچۆ پێشوازییان لێكرا، مەبەست لەو سەردانە وێڕایی پیرۆزباییكردن لەدەست بەكاربونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی، هەروەها لیوا (حەسەن نوری) جەختی كردەوە لەگرنگی پێگەی هاتوچۆی سلێمانی لەڕێكخستنی ڕەوشی هاتوچۆو خزمەتكردنی هاوڵاتیان، هەروەها بەڕێزیان تەئكیدی كردەوە لەپێویستی بوونی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هاتوچۆو ئاسایش بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانو هەماهەنگی لەكاتی ئیشكردندا، پاشان لیوا (حەسەن نوری) و شاندی یاوەری لەگەڵ بەڕێوەبەری هاتوچۆو ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری بەشەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەمەبەستی بەئاگابوون لەئیشو كارەكانو چۆنێتی ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان سەردانی بەشەكانی هاتوچۆیان كردو ڕاوسەرنجەكان ئاڵوگۆڕكران لەو بارەیەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕەشکردنی جامی دواوەی ئوتومبیل
هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی تۆمارکردنی تاکسی دەخاتە بواری جێبەجێکردن
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft