بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دوو کۆبوونەوەی ئەنجام دا
2018-10-30     2999
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی هەڵمەتی یەک مانگەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ هۆشیارکردنەوەی شۆفێران کە لەژێر دروشمی (ئامانجمان سزادانتان نیە پەرۆشی سەلامەتیتانین) بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ 30.10.2018 عمیدی مافناس ( فەرەیدون عمر احمد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان سازکرد لەگەڵ بەڕێزان مامۆستایانی ئاینی و ئیمام و خەتیب و ووتاربێژەکانی سنووری سلێمانی و مەترسییەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆیان ڕوونکردەوەو هەڵمەتەکەی هاتووچۆی سلێمانی ئاشناکرد بەهەموو لایەک تا هەر یەکە لەلای خۆیەوە ڕێنمایی برا شۆفێرەکان بکەن پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن.
هەروەها لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ی هەمان رۆژ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان سازکرد لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و هەردوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا وە مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆفێرانی پەروەردە، کە تیایدا کرۆک و ناوەڕۆکی هەڵمەتی ناوبراو و ئامانجەکانی و دۆخی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی تاوتوێ کرا. بەڕێز عمید فەرەیدون لای خۆیەوە ڕۆڵی پەروەردەکانی بە گرنگ ناوزەند کرد بۆ گەیاندنی هۆشیاری و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.