ئاگادارییەك لەهاتووچۆی هەرێمەوە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتیەكان

2018-11-04     2845

هاتوچۆ: مەریوان ئیسماعیل

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانیان كاتین ‌و تا ئێستا لە هیچ بەڕێوەبەرایەتییەكی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا تۆمارنەكراون، پێویستە لە دوای كڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، لە ماوەی (60) شەست ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان بكەن ‌و ئۆتۆمبێلەكانیان تۆماربكەن، ئەگەر نا بەپێ ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (79)ی ساڵی (2016) بڕگەی (43)، سزای دواكەوتن دەیانگرێتەوە‌و بەبڕی (1000000) یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
بۆیە داوا لەخاوەن ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتیەكان دەكەین پێش تەواوبونی ئەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان.


© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft