بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ شۆفێرانی دەرەوەو ناوشاری سلێمانیدا كۆبوەوە
2018-11-07    
2151
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
لەچوارچێوەی كاروچالاكیەكانی هەڵمەتی هۆشیاری یەك مانگەی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كە لەژێر دروشمی (ئامانجمان سزادانتان نیە پەرۆشی سەلامەتیتانین)، ئەمڕۆ 7/11/2018 عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەتێرمیناڵی شارەزوور لەگەڵ بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سلێمانیو لێپرسراوی سەندیكای شۆفێرانو سەرجەم شۆفێرانی پاسو تەكسی هێڵەكانی دەرەوەوەو ناو شاری سلێمانیدا كۆبوەوە.
لەكۆبونەوەكەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تیشكی خستەسەر گرنگی هەڵمەتەكەو بۆ ئامادەبوانی ڕونكردەوە كە سەرپێچییەكانی هاتووچۆ چەند زیان دەبەخشن بەڕەوشی هاتووچۆ هەروەها هۆكارن بۆ كەوتنەوەی روداوو كارەساتەكانی هاتووچۆو دروستكردنی تەنگەشەی هاتووچۆ، هاوكات بەڕێزیان ڕونكردنەوەی دا بەئامادەبوان كە دەبێت جیاوازی بكرێت لەنێوان دوو كێشەدا، كە بریتین لە گواستنەوەو كەرتی هاتووچۆ، بەڵێنیشدا ئەو كێشانەی كە پەیوەندی بە بواری هاتووچۆوە هەیەو لەسنوری هاتووچۆی سلێمانیدایە كاردەكەن بۆ چارەسەركردنو بنەبڕكردنیان، لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنو لێپرسراوی سەندیكای شۆفێران كێشەو گرفتەكانی تایبەت بەڕێگاوبانو سەندیكا خستەڕوو، هەروەها شۆفێران كێشەكانی خۆیان لەناوشارو دەرەوەی شارو تێرمیناڵەكان خستەڕوو، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی جەختیكردەوە كە ئەو كێشانەی پەیوەندی بە هاتووچۆوە هەیە چارەسەری بكەن، لەكۆتایشدا ڕاوسەرنجەكانی تایبەت بەڕەوشی هاتووچۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا تاوتوێكرا.
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە فرۆشتنی تایەی کۆن بە زیادکردنی ئاشکرا
رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داشکاندنی ٢٠٪ ی سزاکان
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2024 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft