ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه
2026-05-31     28
مقه‌ده‌م (ئه‌حمه‌د جه‌لال) لێپرسراوی هۆبه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجاری ئۆتۆمبێل له‌هاتوچۆی سلێمانی له‌به‌رنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی ترافیك)ی ڕادیۆی هاتوچۆدا به‌وردی باسی له‌ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێره‌وه بگوازیته‌وه بۆ سلێمانی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
• سه‌ره‌تا له‌پارێزگای سلێمانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکەیت بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی هەزەو بەڕاد پاشان له‌ڕێگه‌ی ئیمێڵەوە ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌نێردرێته پارێزگای هه‌ولێر‌و كۆپییه‌كی ده‌درێته خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه، دواتر خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات‌و نوسراو(عه‌ریزه)یه‌ك ده‌نوسێت بۆ گواستنه‌وه‌ی تابلۆ، پاشان پاكتاوی سزای سه‌رپێچی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن(حیجز)ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات، دواتر نوسراوێك ئاڕاسته‌ی به‌شی (ئه‌وه‌لیات) ده‌كرێت و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌دا مامه‌ڵه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه هاتوچۆی سلێمانی.
• له‌دوای دوو هه‌فته ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی 07703682233 په‌یوه‌ندی بكه‌یت‌و دڵنیا بیته‌وه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كت، پاشان سه‌ردانی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌یت.
• دوای سه‌ردانكردنی هاتوچۆی سلێمانی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه خۆی یان بریكاره‌كه‌ی ده‌چێته لای عه‌ریزه نوسه‌كان نوسراوێكی تۆماری یه‌كه‌مجار ده‌نوسێت‌و دواتر پاكتاوی سزای دارایی و حیجزی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌بوو پاشان تابلۆی پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نوێ بێت ته‌نها ڕسوماتی تابلۆ ده‌دات كه (75) هه‌زاره‌و دوای وردبین تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ده‌به‌سترێت.
• ئۆتۆمبێله (تاكسی‌و كشتوكاڵی) و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی (كێشه‌ی یاسایی، یاخود قاسرین، یان قیستیان له‌سه‌ره) مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی تابلۆیان بۆ ناكرێت.
• تابلۆی نایاب له‌نێوان پارێزگاكان گواستنه‌وه‌ی بۆ ناكرێت، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه كه ده‌گوازرێته‌وه ژماره‌یه‌كی نوێی له‌و پارێزگایه پێده‌درێت كه ده‌یه‌وێت.
• هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ‌و خاوه‌ندارێتی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگاكانی عێراقدا ناكرێت.