لەکاتی خۆڵباریندا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە
2025-05-14     840
شۆفێری بەڕێز: لەکاتی کەشی خۆڵباریندا ئەم ڕێنماییانە لەربەرچاو بگرە:
1. پێویستە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە لەکاتی خۆڵبارینی چڕ لەبەرئەوەی ئاستی بینین کەم دەبێتەوە.
2. ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت بپارێزە.
3. پێویستە دەبەی ئاوی فڵچەکان بەشی پێویستی ئاوی تێدا بێت و فڵچەکان بە باشی کار بکەن بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە.
4. تا دەکرێت لە کاتەکانی شەودا گەشت ئەنجام مەدە بەتایبەت گەر خۆڵبارینەکە چڕ بوو.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک