هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌كات
2017-08-30     2209
هاتوچۆ - مەریوان اسماعیل
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم هاوڵاتییان دەکات و هیوای جەژنێکی پڕخۆشی و کامەرانی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت و بەوبۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکات.
رائدی هاتوچۆ(كاروان محمد صدیق) ووته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به ماڵپه‌ری هاتوچۆی راگه‌یاند: هاتوچۆی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ پشوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی كردووه ئه‌ویش به سود وه‌رگرتن له تواناكانی ئه‌فسه‌ران و رێپێدراوان و كارمه‌ندانی هاتوچۆ، بۆ ریكخستنی ره‌وشی هاتوچۆ له شه‌قامه‌كانی نزیک ئەو گۆڕستانانەی کە لۆدیان دەکەوێتە سەر لە ڕۆژانی جەژندا هەروەها ڕێکخستنی هاتوچۆ لەناوشارو سەرجەم ڕێگاوبانەکان و سەیرانگاکان، ووته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل و فلات و کرێن فلاتەکانی هاتوچۆ له‌و رۆژانه‌دا له ئه‌ركدا ده‌بن.
رائدی هاتوچۆ (كاروان محمد ) ووتیشی تیمی فرۆكه‌وانی هاتوچۆ له ئه‌رك و فه‌رماندا ده‌بن بۆ چاودێریكردنی شه‌قام و رێگاوبانه‌كان و بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان له هه‌ر رووداوێكی هاتوچۆیی نه‌خوازراودا و بەهەمان شێوە تیمەکانی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە ئەرک فەرماندا دەبن بۆ پێدانی ڕێنمایی و هۆشیاری هاتوچۆیی بە شۆفێران و هاوڵاتییان، ووته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كامێراكانی چاودێریكردنی خێرایی له رۆژانی جه‌ژندا له ئه‌رك و فه‌رماندا ده‌بن.
سه‌باره‌ت به رێنمایكردنی شۆفێران ووته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: لێخوڕینی ئوتومبیل بەبێ مۆڵەتی شۆفێری و ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆ لێپێچینەوەی تووندیان لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، هەروەها ماتۆڕسوار پێویستە جل و بەرگ و کڵاوی تایبەت بە ماتۆڕسوار‌ی بەکاربهێنێت بە پێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی دەبن.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا شۆفێری كردن له ژێر كاریگه‌ری مه‌ی نۆشیدا قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه ،پێویسته شۆفێران پابەندی خێرایی دیاریكراو بن له كاتی شۆفێریدا ،ناشبێت ئۆتۆمبێلی دوا به‌تاڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشین به‌كار بێت، هەروەها پارک كردن و راگرتنی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی نایاسایی وبەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره بۆ سه‌ردانیکردن و هاتوچۆ كردن له كۆڵانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
تێبینی / شۆفێران و هاوڵاتییان لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی هاتوچۆدا دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتوچۆوە بکەن و ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتییاندا دەبین.