کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەران و ئەفسەرانی هاتووچۆکانی ناوشار

2026-04-19     25

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19/4/2026 کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕێکخرا لەلایەن بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی (عەمید نەوزاد عەلی کەریم) لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرێتیەکانی هاتووچۆی ناوشار (ڕۆژهەڵات – ڕۆژئاوا).

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆ هەردوو بەڕێوەبەرێتییەکەی ئاراستەکرد بۆ بەدواداچوونی گرفتە هاتووچۆییەکانی ناوشاری سلێمانی و جەختیکردەوە لە پێویستی هاوکاریکردنی هاوڵاتییان و لێپرسینەوەی زیاتر لە دیاردە دزێو و نایاساییەکان و سەرپێچییەکانی هاتووچۆ بەشێوەیەکی گشتی.

© 2026 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft