ڕێکەوتی۲٦/٤/۲٠۲٦ بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی (عەمید نەوزاد علی کەریم) کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەشی هاتووچۆی بازگەکان ڕێکخست.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی جەختی کردەوە لە خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە هاتووچۆییەکان لەو سنوورانەی ئەرکیان پێ سپێردراوە.