پلانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ نەورۆز و رۆژانی دواتر

2018-03-19     4167

 ڕۆژی ٦.٣.٢٠١٨ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و بەبەشداری بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پلان و ئامادەكارییەكانی ئەو لایەنانە بۆ رۆژی نەورۆز و پشوەكانی دواتری كرا.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز جەژنی نەتەوەیی گەلی كورد لەسەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێرانی كوردستان دەكات.
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پلان و رێنماییەكانی هاتوچۆ بۆ رۆژەكانی 20/21/22/3/2018 خستەڕوو
. پلان و رێنماییەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ كاتژمێر 12 ی شەو سەرجەم ڕێگا لاوەکییەکانی کە دێتەوە سەرشەقامی سالم دادەخرێن تەنها ڕێگای سەرەکی شەقامی سالم کراوە دەبێت، هەروەها ڕۆژی ٢٠/٣ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ شەقامی سالم لە باخی گشتییەوە تا پردی خەسرەوخاڵ بە ڕووی ئوتومبیلدا دادەخرێت و تەنها بۆ پیادە ڕەوەکان کراوە دەبێت.
** هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی رۆژهەڵات و رۆژئاوا مەفرەزەكانیان لەسنوری شاری سلێمانیدا دابەش دەكەن بەسەر ئەو شوێنانەی كە هاوڵاتیان سەردانی دەكەن وە لۆد و قەرەباڵغی زۆری لەسەر دەبێت. ئەمە سەرباری ئەرك و فەرمانی ئاسایی خۆیان.
**  لە رێگاوبانەكانی دەرەوە بەتایبەتی بۆ رۆژانی 21/3 كە هاوڵاتیان سەردانی سەیرانگاو شوێنە گەشتیاریەكان دەكەن تەواوی رێگاوبانەكان مەفرەزەو ئەفسەر و ڕێپێدارو كارمەندانی هاتوچۆ لە شوێنە جیاجیاكان بونیان دەبێت، ئەویش بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و ڕێكخستنی رەوشی هاتوچۆ.
** تیمی فرۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی لە ئەرك و فەرماندا دەبن بە جۆرێك كە فرۆكەكانیان بەسەر سەیرانگاكاندا دابەش دەكرێنبە هاوكاری چەند مەفرەزەیەكی هاتوچۆ لە حالەتی ئامادەباشیدا دەبن بە مەبەستی چاودێریكردن و رێكخستنی رەوشی هاتوچۆ لە كاتی دروست بوونی لۆد و قەرباڵغی لە سەر شەقامەكان. گواستنەوەی بریندار لە كاتی بونی هەر رووداوێكدا
** لەهەمانكاتیشدا كامێراكانی چاودێری كردن خێرایی هاوشێوەی رۆژەكانی پێشوو لە شەقام و رێگاوبانەكانی دەرەوە كار دەكەن. ئەویش بەمەبەستی ناچاركردنی شۆفێران بۆ ئەوەی پابەندی خێرایی رێگە پێدراو و رێنماییەكانی هاتوچۆبن.
** بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بۆ رۆژانی (20-21-22) هاوشێوەی پێشوو سود لەتوانا و ژمارەی ئەفسەر و رێپێدراوان و كارمەندانی ناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی وەردەگرێت ، ئەویش بەمەبەستی زیادكردنی مەفرەزەكانی هاتوچۆ لەناوشار و رێگاوبانەكان.
** هاوكات رێژەیەكی بەرچاو لە ئوتومبێل و ماتۆرسكیل و كرێن و فلاتەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە ئەرك و فەرماندا بن.
** تیمی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دابەشكراون بەسەر (3) تیمدا، كە لە ئەرك و فەرماندا دەبن ئەویش بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی هاتوچۆ و كاری وێنەگرتن،
** هەروەها هەماهەنگی تەواو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ هاوكارەكانمان لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تری بواری هاتوچۆ
رێنماییەكانی هاتوچۆی سلێمانی بەم بۆنەیەوە بۆ شۆفێران:
1.    بەکارهێنانی شانی ڕێگا (سەرخۆڵ) بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەرپێچیکار دووچاری لێپرسینەوەی قورسی یاسایی دەبێت

2.    ئاراستەی رۆیشتن و هاتنی ئۆتۆمبێل لە سەر شەقام و رێگاوبانەكان وەك و رۆژانی ئاسایی دەبێت ،واتە رۆیشتن بە ئاراستەی پێچەوانە قەدەغەیە.

3.     شۆفێری كردن لەژێر كاریگەری مەی قەدەغەیەو سەرپێچیكار رووبەرووی سزای یاسایی دەكرێـتەوه‌

4.    بەكارهێنانی ئوتومبێلی بارهەڵگری گەورە بۆ چوون بۆ سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەكان قەدەغەیە و رێگریان لێدەكرێت.

5.     ئەو شۆفێرانەی كە بە لاساری و سەركێشی و كەمتەرخەمی شۆفێری دەكەن وە دەبنە هۆی دروست كردنی گرفت و ئاستەنگی بۆ شۆفێرانی تر رووبەرووی كاری یاسایی دەكرێنەوە.

6.     بەكارهێنان و لێخورینی ماتۆرسكیل و بۆ چون بۆ ناو سەیرانگەكان قەدەغەیە و سەرپێچیكار رووبەرووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

7.     لێخورینی ئوتومبێل بەبێ‌مۆڵەت هاوشێوەی رۆژانی پێشوو قەدەغەیە.

8.    سواربوونی سەرنشین و مناڵ لەناو ئوتومبێلی دوا بەتاڵ و شوێنی نەشیاو قەدەغەیە.

9.    پێویستە شۆفێران پەیوەست بن بەخیِرایی دیاریكراو لە شەقام و ریگاوبانكانی دەرەوە.

10.     داواكارین لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەرێز لەكاتی دروست بوونی رووداوی هاتوچۆ و گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆ، راستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە 188 ی کۆنترۆلی هاتوچۆوە بکەن تاوەكو بەزووترین كات هاوكاری هاتوچۆیتان پێ‌بگات.


© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft