هاتوچۆی سلێمانی ئاماری 6 مانگی رابردووی ساڵی 2018 ئاشكرا ده‌كات
2018-06-27     2603
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و ژماره‌ی قوربانیان و كار‌و چالاكیه‌كان و داهات و خه‌رجی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له (6) شه‌ش مانگی ڕابردوودا.
رۆژی پێنج شه‌ممه لە بەرواری 28.6.2018 كاتژمێر (11) ی پێش نیوه‌ڕۆ له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له تاسڵوجه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كات , بۆیه داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه له ڕۆژ و كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵ كردنی كۆنگره‌كه.