کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەشەکان
2018-10-07     4353
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7.10.2018 بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی عمیدی مافناس (فەرەیدون عمر احمد) کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەش و هۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاو و توێکردنی ئاستی کاروبارەکانی هاتووچۆ بوو لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی و شێوازی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێکردنی یاساو ڕێساکانی هاتووچۆ لە ناو و دەرەوەی شاری سلێمانی و دیراسەکردنی خاڵە نەرێنییەکان.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دەست نیشانکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕەوش و سیستەمی هاتووچۆ دەشێوێنن و دۆزینەوەو دەست نیشانکردنی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنیان.
دوابەدوای ئاڵ و گۆڕکردنی سەرنج و پێشنیارەکان لای خۆیەوە بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی ئەو ڕێکارانەی خستە بەر دیدی ئامادەبووان کە لێوەی باشتر دەتوانرێت خزمەت بە هاوڵاتییان بکرێت و هەروەها هەوڵ بدرێت بۆ پێشخستنی بواری هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی.