بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو

2025-05-13     2967

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 13/5/2025 لە ڕێوڕەسمێکدا بەبەشداری بەڕێزان (شاهۆ عوسمان- جێگری پارێزگاری سلێمانی) وە بەڕێزان لیوا ڕوکن ( عمر صالح حسن) وە بەڕێز لیوا (کاوە کەریم) و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەفسەران و پلەداران و بەڕێوەبەری بەشەکان و لێپرسراوی هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.

بەڕێز عەمید ( نەوزاد علی کەریم) وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی لە شوێنی  بەڕێز عەمید (ئاسۆ محمد امین بهرام) و دەست بەکاربوو بە وەکالەت.

لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان شاهۆ عوسمان و لیوا عمر سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی عمید (ئاسۆ محمد امین)یان کرد کەلەماوەی ڕابردوودا بە ئەرکی خۆی هەستاوە و خزمەتی بەرێزیانیان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێز عمید نەوزاد علی کریم خواست.

© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft