ژیاننامەی بەرێوەبەری کۆچکردوو

2018-10-14     8524

(عەمیدی هاتوچۆ: نریمان عزیز فقێ محمد) لە بەرواری (1/7/1962) لە شاری (سلێمانی) لە دایکبووە, خوێندنی ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە لە ساڵی (1980– 1981) وە لە ساڵی (1995) لەسەر ڕاژەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەامەزراوە بە پلەی (ملازم), دەرچووی خولی (2)ی ئەفسەرانی ئاسایش بووە لە قەلاچوالان, لە ماوەی کارکردنی لەو بەڕێوەبەرایەتیە چەند پایەیەکی پێ بەخشراوە وەک لێپرسراوی (معاونیەتی ئاسایشی پێنجوێن و بنکەی پاسپۆرت و مانەوەی باشماخ) لەسەر داواکاری خۆی گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2002), ئەرکی لێپرسراوێتی چەند شوێنێکی لە ئەستۆگرتووە لەوانە (بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن) و لێپرسراوی (بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ)و (بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی), پاشان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دانراوە بە پایەی (بەڕێوەبەر) لە بەرواری (25/5/2015) دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەرواری (6/9/2018) لە پۆستەکەی بەخشرا.رێکەوتی 11/10/2018 کۆچی دوای کرد











© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft