لە چالاكییەكانی هەڵمەتی یەك مانگی هۆشیاری هاتووچۆ

2018-10-22     1975


هاتوچۆ|مەریوان ئیسماعیل 
فۆتۆ| ئاراس نەسرەدین

لەچوارچێوەی كاروچالاكیەكانی هەڵمەتی یەك مانگی هاتووچۆی پارێزگاری سلێمانی كە لەژێر دروشمی ( ئامانجمان سزادانتان نیە پەرۆشی سەلامەتیتانین ) بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ ڕێكەوتی (22/10/2018) سیمنارێك ڕێكخرا بۆ خوێندكارانی ئامادەیی (شیرین)ی كچان لەلایەن مقدمی هاتووچۆ (شیلان عوسمان) و مقدمی هاتووچۆ (بەختیار محەمەد عەبداللە)‌ لەماوەی سمینارەكەدا تیشك خرایە سەر ئامانج ‌و قۆناغەكانی هەڵمەتەكە‌و جۆری سەرپێچیەكان‌و مەترسیەكانی ڕوداوەكانی هاتووچۆ بۆ ئامادەبوان خرایە ڕوو، لە كۆتایدا بەڕێوەبەر‌و ستافی ئیدارەی دواناوەندی (شیرین)‌و خوێندكاران سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیان كرد بۆ ئەو هەڵمەت‌و سمينارە.

















© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft