نووسینگەی رابەرایەتی کردنی مەعنەوی سیمیناریکی بۆ ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆ سازکرد

2018-11-22     752

  
 هاتووچۆ - هێمن سالار

  فۆتۆ: رەوەند سیروان

ئەمڕۆ 22.11.2018 لە چوارچێوەی کارەکانی نووسینگەی رابەرایەتی کردنی مەعنەوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەئامادەبوونی دکتۆر (کاوە قەرەداغی) مامۆستای زانکۆی سلێمانی سیمینارێکیان بۆ ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆ سازکرد لە هۆڵی کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.

رائیدی هاتووچۆ (علی حسین) لێپرسراوی هۆبەی رابەریکردنی مەعنەوی لە بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەمە یەکەم سیمینارە کە ساز دەکرێت بۆ ڕابەرایەتی کردنی مەعنەوی کارمەندان لەبواری ئەتەکیەتی ئۆفیس و شێوازی بەرەوپێشبردنی مامەڵەکردنیان لەگەڵ هاوڵاتییان بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان، هەروەها رایگەیاند کە لە هەفتەکانی داهاتوودا سیمیناری تر ساز دەکەن و بۆ بەشەکان و بەڕێوەبەرێتییەکانی تری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و نزیک لە شوێنی کارەکانی خۆیان بەمەبەستی کار ئاسانی بۆیان و لەکار نەکردنیان.














© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft