گرنگی پشتوێنی دڵنیایی چییە؟

2019-02-26     8721

٧ هۆکار کە وات لێدەکات پشتوێنی دڵنیایی ببەستیت:
1. پێش هەموو شتێک لەبەر ئەوەی یاسا دەڵێت دەبێت پشتوێنی سەلامەتی بەکاربهێنیت لەکاتی شۆفێریدا، وە ئەگەر پشتوینەکەت بەکار نەهێنا ئەوا بە بڕی (30.000) سی هەزار دینار سزا دەدرێیت.
2. بەکارهێنانی پشتوێنی سەلامەتی لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆدا ژیانت دەپارێزێت و ئەگەری مردن کەم دەکاتەوە.
3. کاتێک ئوتومبیلەکەت بەهەر هۆکارێک بێت تووشی وەستانێکی لە ناکاوبێت، بەداخەوە ئەگەر تۆ لەناو ئوتومبیلەکەدابیت بەردەوام دەبیت لە جووڵە ئەمەش وا دەکات تۆ لە جامەکەوە دەربچیتە دەرەوەو دواتر بدەیت بەزەویدا، بێگومان کەس حەز ناکات ئەمەی بەسەربێت.
4. ئێرباگەکان سوودیان کەمترە ئەگەر پشتوێنی دڵنیایی نەبەستیت چونکە ئێرباگ وا دروست کراوە کە کار لەسەر سەلامەتی بەشی سەرەوەی سنگ دەکات کاتێک لە شوێنی خۆت جێگیریت بەهۆی پشتوێنەکەوە، بەڵام بیر بکەرەوە ئەگەر پشتوێن نەبەستیت و ڕووداوێک ڕووبدات، لەو هەموو جوڵەو ئەملاو ئەولاکردنی جەستەت ئەبێت ئێرباگەکە بەکوێی جەستەتدا بتەقێت!؟
5. پشتوێنە دڵنیاییە مۆدێرنەکان ئەگەر نەیبەستیت بە لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بێزارت دەکات. لەبەرئەوە پشتوێنەکە ببەستە با بێزار نەبیت بەو دەنگە.
6.  لەکاتی ستۆپی لەناکاودا ناپەڕیت بۆ پێشەوە.
7. کەسانی رۆشنبیر و تێگەشتوو هەموو کات پشتوێنی دڵنیایی دەبەستن. 
ئامادەکردنی: هێمن سالار
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft