Lightbar گڵۆپ و دەنگی سەر ئوتومبیلی پۆلیسی هاتووچۆ

2022-04-18     538
Traffic Police Lightbar

لە بەشی سەرەوەی ئوتومبیلەکانی پۆلیسی هاتووچۆ ئامێرێک دەبینین کە دوو جۆر گڵۆپی پێوەیە ڕەنگەکانیان ( سوور و شین)ە، پۆلیسی هاتووچۆ لەکاتی پێویست ئەم گڵۆپە دا دەگیرسێنێت کاتێک کارێکی بەپەلە، ڕووداو یان دروستبوونی قەرەباڵغی هەبێت بۆ ئەوەی شۆفێرانی پێش و دوای خۆی ئاگادار بکات کە ڕێگاکەی بۆ چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بگاتە شوێنی مەبەست. 

هەر لەم ئامێرەدا بەشێکی تر هەیە کە دەنگێکی بەرز دروست دەکات بەشێوەیەک کە شۆفێران بتوانن گوێیان لێبێت و بەهەمان شێوە بۆ ئەوەیە کە شۆفێران ڕێگە بە ئوتومبیلی پۆلیسی هاتووچۆکە بدەن و ڕێگەکەی بۆچۆڵ بکەن بۆ ئەوەی بە زوویی بگاتە شوێنی مەبەست. 

 

ئەم وانەیە لەلایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ (هێمن سالار) ئامادە کراوە

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft