پشتوێنی دڵنیایی Seatbelt وە کورسی تایبەت بە منداڵ Car seat for Kids

2022-04-19     725
Car seat for kids

منداڵانی تەمەن ٤ - ٦ ساڵان کاتێک دەچنە ناو ئوتومبیلەوە پێویستە لە کوشنەکانی دواوە و لە ناو کورسی تایبەت بە خۆیان دابنیشن، وە ئەو کورسییەی لەسەر دا ئەنیشن پێویستە پشتوێنی دڵنیاییەکەی ببەستن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بمێنینەوە لەکاتی گەشتەکانیان بە ئوتومبیل. کورسی تایبەت بە منداڵ بە پێی تەمەن گۆڕانکاری بەسەردا یەت لەم وێنەیەی خوارەوە تێدەگەین کام جۆری کورسی بۆ چی تەمەنێک بەکاربهێنین. 

 

منداڵی بچووک کورسی ناو ئوتومبیلەکەشیان بچووکە لە تەمەنی ئێمەدا نابێت لەسەر ئەو جۆرە کورسییە دابنیشین بەڵک و ئەم جۆرە کورسییەی خوارەوە تەنها بۆ منداڵە بچووکەکانە.

***********************************************************************************************************************************************

ئەگەر ئەم منداڵە بچووکە کورسی تایبەت بە خۆی نەبێت پارێزراو نابێت لەناو ئوتومبیلدا، تەماشای ئەم وێنەیەی خوارەوە بکەن، بێگومان ئەمە کارێکی هەڵەیە پێویستە ئەو منداڵە کورسی تایبەت بە خۆی هەبێت. 

***********************************************************************************************************************************************

بۆ تەمەنی ئێمە کە ٤ - ٦ ساڵین پێویستە بەم شێوە راستەی وێنەکەی خوارەوە بە ئاقڵی دابنیشین و پشتوێنەکە لەسەر شانمان ببەستین و نابێت بهێڵین پشتێنەکە لای ملمان بێت.

************************************************************************************************************************************

کاتێک دەچینە ناو ئوتومبیل، نابێت بەهیچ شێوەیەک لە باوەشی دایک و باوکمان دابنیشین، وە ئەگەر دایک و باوکمان منداڵە بچووکی ماڵیان کردە باوەشیان لەکاتی لێخوڕینی ئوتومبیل پێیان ئەڵێین ئەوە کارێکی هەڵەیە و ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە، تکایە دایە و بابە با بچێتە ناو کورسییە تایبەتییەکەی خۆی. ئەم وێنەیەی خوارەوە کارێکی هەڵەیە و نابێت دووبارەی بکەینەوە.

 

*************************************************************************************************************************************************

ڤیدیۆ...

ئەم وانەیە لەلایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ (هێمن سالار) ئامادە کراوە

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft