چۆنیەتی مامەڵەکردن لە سەرکەوتنی پاسەکانی قوتابخانەو باخچە

2022-04-19     867
چۆنیەتی مامەڵەکردن لە سەرکەوتنی پاسەکانی قوتابخانەو باخچە

پێویستە لەکاتی سەرکەوتن و دابەزین لە پاسەکان بە ڕیز بوەستین، نابێت پاڵ بەیەکەوە بنێین یان یەکتر ڕابکێشین، چاوەڕێ دەکەین تا هاوڕێکانمان سەردەکەون یان دا ئەبەزن دواتر لە نۆرەی خۆماندا بە ژیری سەردەکەوین یان دا ئەبەزین.  پێویستە لە کاتی چاوەڕێ کردنەکەمان لەسەر شەقامەکە نەوەستین بەڵک و لەسەر شۆستەکە چاوەڕێ بکەین تا ئەو کاتەی نۆرەی سەرکەوتنمان دێت. 

****************************************************************************************************************************

کاتێک کە چووینە ناو پاسەکەوە نابێت هەستینە سەرپێ و لەناو پاسەکەدا دانس بکەین چوونکە ئەوە کارێکی هەڵەیە و مەترسی بۆ سەر گیانمان دروست دەکات

*************************************************************************************************************************

پێویستە بەشێوەیەکی جوان لەسەر کورسییەکان دابنیشین و بە دەنگی نزم لەگەڵ هاوڕێکانمان قسە بکەین، نابێت هاوار بکەین و دەنگ بەرز بکەینەوە، وە نابێت لەگەڵ هاوڕێکانمان شەڕ بکەین.

هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی سەرقاڵ کردنی شۆفێرەکە و ئەگەری مەترسی بۆ سەر گیانمان دروست دەبێت. دەبێت وەک ئەم وێنەیەی لای خوارەوە بە هێمنی و بە ژیری دابنیشین. 

*************************************************************************************************************************

کاتێک لەناو پاسەکە دانیشتووین نابێت بەهیچ شێوەیەک جامەکانی بکەینەوە و سەرمان یان دەستمان ببەینە دەرەوە لەبەر ئەوەی کارێکی مەترسیدارە.

************************************************************************************************************************

ئەم وانەیە لەلایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ ( هێمن سالار) ئامادەکراوە

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft